کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژێک بە بێ ئوتۆمبێل لە جوانڕۆ بەڕێوەچوو + وێنە

22:00 - 18 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەپارێزی لەسەر داوای چالاکانی ژینگە، رۆژێک بەبێ ماشین لە شاری جوانڕۆ بەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییانی جوانڕۆ رۆژێکی جیاوازیان لە رۆژانی دیکە ئەزموون کرد و بە کەڵک وەرنەگرتن لە ئوتۆمبێل لەو رۆژەدا رێزیان لە رۆژی جیهانیی ژینگە و ژینگەی کوردستان گرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: بڕیار بوو رۆژی ١٥ی جۆزەردان وەکوو رۆژێکی بێ ئوتۆمبێل دیار بکرێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە رۆژی پشوودان بوو و گەشتیار و سەیرانکەرێکی زۆر رووی جوانڕۆ دەکرد، ئەو رۆژە بۆ ١٧ جۆزەردان دوا خرا.

بەپێی ئەم سەرچاوەیە، خەڵکی جوانڕۆ لەو رۆژەدا بە باشی پێشوازییان لە \'\'رۆژێک بەبێ ئوتۆمبیل\'\' کردووە.

ئەم هەوڵە بە پشتگیری و پڕوپاگەندەی چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی شاری جوانڕۆ بەڕێوەچوو و لەلایەن خەڵکیشەوە پێشوازی و پشتیوانیی لێ کرا.