کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە هەوشار بەڕێوەچوو

22:03 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و نوێ‌بوونەوە ساڵی کوردی، لە گوندەکانی نەوچەی هەوشار کۆمەڵێک رێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەچوون.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە گوندەکانی سارووجە، ئاختەپە، حاجی ئاوا، قسقۆپی، خۆڵێنە، مەحموود ئاوا، ئاغاجەری، قزڵقەور، گەڕاو، مەمەر، سانجوود، کارێز، سەناخانە، گۆزەبڵاغ، باخی خواروو، باخی سەروو، عەلی ئاوا، گوڵ چەرموو، حەسار، باخچە مەشە، سەفیارخان، چیای بەیان، قۆزڵووی هەوشار، ئاغەری سەروو، ئاغەری خواروو، نەبی کەندی، چۆپڵی، گۆیاغاج، حەسەن ئاوا و قسقاپان رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.
هەروەها لە چیای بەیان بەو بۆنە نەتەوەیی‌یەوە ئاگرێکی گەورە هەڵکراوە.