کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی رێزگرتن لە شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە جوانڕۆ بەڕێوە دەچێت

18:53 - 20 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لە شاری جوانڕۆ سەربە پارێزگای کرماشان، رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی کیمابارانی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی خانای قوبادیی جوانڕۆ\'\' رێوڕەسمێک بەبۆنەی بیرهێنانەوە و یادکردنەوە لە شەهیدانی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەڕێوە دەبات.
ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی خانای قوبادی لە شاری جوانڕۆ داوا لە فەرهەنگیان و ئەدەبدۆستانی کوردستان و بەتایبەت چالاکانی ئەدەبیی شارەکانی پاوە، جوانرۆ، روانسەر و کرماشان دەکات، لەو رێوڕەسمەدا بەشداری بکەن.
بڕیار وایە شاعیران و نووسەرانی کورد لەو رێوڕەسمەدا بە خوێندنەوەی شێعر و بابەتەکانیان رێز لە شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بگرن.
ئەو رێوڕەسمە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٢ی رەشەمە بەڕێوە دەچێت.