![](/weney-mallperr/3354.jpg)
کوردستان میدیا: بەگوێرەی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ئێران، لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینی زیاترین رێژەی ئیعدام لە ١٥ ساڵی رابردوودا لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ئێران، ژمارەی ئیعدامەکانی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی لەهەمبەر ساڵەکانی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە.
دوکتور مەحموود ئەمیری ئەقدەم وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە راپۆرتێکدا لە پارلمانی بریتانیا رایگەیاندووە ژمارەی ئیعدامەکانی ساڵی رابردووی زایینی لە ئێراندا بێپێشینە بووە و لە ماوەی ١٥ ساڵدا، ئەو ساڵە زیاترین رێژەی ئیعدامی لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئیرانەوە تێدا ئەنجام دراوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو: لە سالی ٢٠١٣ی زایینی ٧٢٦ کەس لە ئێراندا لە سێدارە دراون.