![](/weney-mallperr/8616.jpg)
کوردستان میدیا: ئەو شۆفیرانە کە وێنەی خومەینی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵنەواسن سەرەڕای سزای نەختی، مۆڵەتی شۆفیرییەکەشیان لێ دەسەنرێتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی مەرگی خومەینیدا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە تێکڕای شارەکانی کوردستانی ئێران گوشاری بۆ تاکسییەکان و ئۆتۆمبێلە گشتییەکان هێناوە کە وێنە و پووستێری تایبەت بەو رۆژە لەسەر تاکسییەکانیان هەڵواسن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هەر ئۆتۆمبێلیک کە وێنە و دروشم و پووستێری خومەینیی پێوە نەبێ لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە جەریمە دەکرێت.
ئەو سەرچاوە وتیشی: هەروەها رێژیم لە ئەگەری دانەلکاندنی ئەو وێنە و تراکتانە، هەڕەشەی لێسەندنەوەی مۆڵەتی شۆفیریی لە شۆفیر تاکسییەکان و لێخوڕی ئۆتۆمبێلە گشتییەکان کردووە.