کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران ٥٠% دابەزیوە

18:28 - 24 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی کۆمەڵگەی جیهان بۆسەر ئێران، بەرهەمهێنانی ماشێن لە ئێران بە رێژەی ٥٠% دابەزیوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\' بڵاوکراونەتەوە، بەرهەمهێنانی ماشێن لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ چوار مانگی سەرەتای ساڵی پێشوو لە ٣٣٩ هەزار و ٨٣٥ دەزگاوە بۆ ١٨٢ هەزار و ٣٥٣ دەزگا دابەزیوە و ئەوەش دەکاتە ٤٦% دابەزین.
دابەزینی رێژەی بەرهەمهێنانی ماشێن لە ئێران لەکاتێک دایە کە بەپێی ئەو ئامارەی لە رێکەوتی ١٠ گەلاوێژ لەلایەن ئیدارەی گومرکی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە، هاوردەی ماشین بە رێژەی ٩٢% دابەزیوە.
کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی ماشێن، دوای توندتر کردنی گەمارۆکان لەسەر رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئورووپاوە کەلە ناوەڕاستی جۆزەردانی ساڵی پێشوو پەسند کرا، پێوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران پچڕاند.
جۆزەردانی ساڵی پێشوو لە درێژەی گەمارۆکاندا، ئەمریکا فرۆشتن و ناردنی هەرجۆرە کەرەستەیەکی ماشێن سازیی بۆ ئێران قەدەغە کرد.