کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رەزا شەریفی بۆكانی، زیندانیی سیاسیی كورد لە گرتووخانەی رەجایی شار ئازاد كرا

14:46 - 24 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: رەزا شەریفی بۆكانی دوای ئەوەی كە تەنیا زیاتر لە یەك مانگ لە ماوەی حوكمەكەی مابوو كە تەواوی بكات، لە گرتووخانەی رەجایی شار ئازاد كرا.
هەواڵدەریی \'\'هرانا\'\' بڵاوی كردەوە، سەردۆزگەی شاری تاران لەگەڵ مەرەخسیی دوو مانگەی رەزا شەریفی بۆكانی رەزامەندیی دەربڕیوە و ئەو هاووڵاتییە كوردە زووتر لە وادەی دیاری كراوی خۆی لە زیندان ئازاد كرا.
رەزا شەریفی بۆكانی ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر كرا و حوكمی سێ‌ ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپا.
هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی \'\'كوردپا\'\' بڵاوی كردۆتەوە، هێزە ئەمنیەتییەكانی رەزایان بۆ ماوەی چەندین جار بانگهێشت كردووە و پەنجە مۆر و بەڵێنیان لێ‌ ئەستاندووە كە نابێ‌ بە هیچ شێوەیەك چالاكیی سیاسی ئەنجام بدات.
ئەو زیندانییە سیاسییە بەهۆی وتووێژ لەگەڵ میدیاكانی دەرەوەی ئێران لەناو زیندانەوە، لەژێر زەخت و گوشاردا بوو و ماوەیەكیش خرابوویە ژووی تاكەكەسییەوە.