کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆرانبازێکی کورد پلەی یەکەمی پاڵەوانیی لاوانی ئاسیای بە دەست هێنا

18:21 - 18 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: محەممەد ئیبراهیمی زۆرانبازی کورد لە کێبڕکێیەکانی زۆرانبازی پاڵەوانیی لاوانی ئاسیا لە وڵاتی مەغوولستان، توانیی میداڵی زێڕ مسۆگەر بکات.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان، محەممەد ئیبراهیمی زۆرانبازی فەرەنگیکاری کورد، لە کێبڕکێیەکانی لاوانی ئاسیا کەلە وڵاتی مەغوولستان بەڕێوەچوو، دوای سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکانی کورەی باکوور و مەغولستان، توانیی بۆ قۆناغی فیناڵی ئەو کێبڕکێیانە سەربکەوێت.

ئەو زۆانبازە کوردە لە فیناڵی کێبڕکێیەکاندا لەگەڵ عەلیم خان سیزدیکۆف زۆرانبازی وڵاتی قەزاقستان چووە سەر دۆشەک و توانیی شکستی بدات و میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

کێبڕکێیەکانی زۆرانبازی فەرەنگیی ئاسیا لە قەزاقستان، رێکەوتی ١٥ی جۆزەدانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە یەک حەفتەدا کۆتاییان پێ هات.

سەرەڕای هەڵاواردن و نەبوونی ئیمکاناتی وەرزشی کە بە شێوەی سیستماتیک لەلایەن بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە کوردستانی ئێران، بەڵام لاوانی وەرزشوانی کورد لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکان هەمیشە باشترین پلەی یارییەکانیان بەدەست هێناوە.