کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لەسەدا ٥٠ی دەرچوانی زانستگاکانی پارێزگای سـنە بێکارن

17:46 - 13 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: بێکاری لە پارێزگای سـنە لە سنووری قەیران تێپەڕبوە و زیاتر لەسەدا ٥٠ی دەرچوانی زانستگاکانی لەو پارێزگایە بەهۆی نەبوونی کار دەناڵێنن.
هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان لە زاری بەرپرسی جێگری گەشەی هێزیی مرۆیی(توسعە منابع انسانی) پارێزگای سنە، بڵاویان کردووەتەوە: نرخی بێکاری لە نێو توێژی خوێندکار و دەرچووی زانستگەکان لە پارێزگای سـنەدا لەسەدا ٥٠ زیادی کردووە.
ئەو بەرپرسەی رێژیم هەروەها نرخی بێکاریی لە پارێزگای سـنە لەسەدا ٢٨ رایگەیاندووە کە بە بەراورد لەگەڵ ئاماری بێکارانی ئەو پارێزگایە لەو رێژەیە زیاترە و ئەوەش لە کاتێک دایە کە ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاریی لە پارێزگای سـنە لەسەدا ١٦ راگەیاندبوو.
هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی رێژەی بێکاری لە سنه بۆ نەبوونی پاڵپشتی پرۆژەکان و رەخساندنی هەلی کار، هەڵاواردنی ئابووری لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێران و نەبوونی سەرمایەگوزاری لە کەرتی تایبەت دایە.