![](/weney-mallperr/8386.jpg)
کوردستان میدیا: زەوتکردنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییانی گوندێکی پیرانشار، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە \'\'پاسگای چیانە\'\'، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ، هێرشیان کردە سەر گوندی \'\'گردە شەیتان\'\' زیاتر لە ١٠٠ ئەسبی بارهەڵگری کۆڵبەران و هاووڵاتییانیان زەوت کرد.
هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم بەبێ مۆڵەتی یاسایی، ماڵ و تەویلەی هاووڵاتییانی ئەو گوندەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر سامانی خەڵکدا گرتووە.
هاووڵاتییان گوندی گردەشەیتان پاش ئەو هێرشەی رێژیم و پەلاماردرانی سامان و دارایییەکانیان لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە، چوونەتە بەردەم پاسگا و ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر زەوتکرانی بارهەڵگرەکان دەربڕیوە.
هاووڵاتییان لەو ناڕەزایەتییەدا داوای رادەستکرانەوە بارهەڵگرەکانیان کردووە.