![](/weney-mallperr/6252.jpg)
كوردستان میدیا: فەریدوون عوسمانی چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە لە گرتووخانەی شاری مەهابادەوە بۆ ورمێ راگوێزراوە.
بەپێی هەواڵی مالپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢٢ گەلاوێژ فەریدوون (سمكۆ) عوسمانی لەژێر ناوی چارەسەركردنی نەخۆشییەكەی بردراوەتە گرتووخانەی ورمێ و لەو كاتەوە هەتا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەری نەدراوە.
فەرەیدوون ماوەی چەند مانگە لەگرتووخانەی شاری مەهاباد تووشی نەخۆشی فەقەرات بووە و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی داوای چارەسەریی كردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوان زیندانی مەهاباد و ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە رێگری لێكراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی كوردی دەستبەسەر كرا.
فەرەیدوون سەرەتا سێساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا و دواتر لەئەنجامی ئیعترازاتی خۆی حوكمەكەی كرا بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری.