کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەوتکردنی زەویی جووتیاران لە ناوچەی رەبەت بە پاڵپشتیی سپای پاسداران

16:15 - 8 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: دەست و پێوەندییەکی رێژیم بە پشتیوانیی هێزەکانی سپای پاسداران، زەویی هاووڵاتیەکییان لە ناوچەی رەبەت زەوت کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دەست و پێوەندییەکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران سەربە سپای پاسداران لە گوندی \'\'نۆوئاوێ\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'رەبەت\'\'ی سەردەشت، زەویی هاووڵاتییەکی بەناوی \'\'محەممەد رەسووڵی\'\' ناسراو بە \'\'حەمەسوور رەسووڵی بەڵکیس\'\' زەوت کردووە.
ئەو هاووڵاتییە چەندین جار داوای رادەست کردنەوەی زەوییەکانی لەو ئەندامەی سپای پاسداران کە ناوەکەی لای ماڵپەڕی کوردستان میدیا پارێزراوە، کردووە، بەڵام لەگەڵ هەڕەشەی توندی هێزەکانی سپای پاسداران بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەو دەست و پێوەندییەش لە کێڵانی زەوییەکان بەردەوامە.
بەپێی ئەم راپۆرتە دوایین جار لە رێکەوتی ٥ی رێبەندان چەند ئەندامی سپای پاسداران هەڕەشەیان لە خاوەن زەوییە کردووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو مەسەلەیە نەکات و بێ دەنگی هەڵبژێرێت.