کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵی رابردوو ٦٤ کەس لە پارێزگای سنە بەهۆی گازگرتوویی، سووتان و نوقم‌بوون گیانیان لە دەست داوە

20:55 - 27 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ٢٢ کەس بەهۆی هەڵمژینی گازی مونۆئۆکسیدی کەربۆن، ١٩ کەس بەهۆی نوقم بوون لەنێو ئاودا و ٢٣ کەسیش بەهۆی سووتانەوە لە پارێزگای سنه لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی گیانیان لە دەست داوە.
رێکخراوی پزیشکیی یاسایی رایگەیاندووە: لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٢٢ کەس لە پارێزگای سنه بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لە دەست داوە کە ١٦ کەسیان پیاو و ٦ کەسی دیکەش ژن بوون.
هەروەها ئەو رێکخراوە راشیگەیاندووە: بە هۆی نوقم بوون لە نێو ئاودا لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە پارێزگای سنه ١٩ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە کە ١٦ کەسیان پیاو و ٣ کەسی دیکەش ژن بوون.
هۆکارێکی دیکەی مەرگی هاووڵاتییانی کورد لە پارێزگای سنه، سووتان بووە کە بەو هۆیەشەوە لە ساڵی رابردوودا ٢٣ کەس گیانیان لە دەست داوە کە لەو رێژەیە ٧ کەسیان پیاو و ١٦ کەسی دیکەش ژن بوون.
بەم پێیە بەهۆی سووتان، نوقم بوون و گازگرتووی بەگشتی ٦٤ کەس لە پارێزگای سنه لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا گیانیان لە دەست داوە کە لەو رێژەیەدا ٣٩ کەسیان پیاو و ٢٥ کەسی دیکەش ژن بوون.