کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵی ٩٢ی هەتاوی، ١١١ هەڵەی پزیشکی لە ئورمیە تۆمار کراوە

22:18 - 8 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا زیاتر لە ١١١ حاڵەتی هەڵەی پزیشکی لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری پزیشکیی یاسایی، ١١١ حاڵەتی هەڵەی پزیشکی لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٩١ی هەتاوی، ٦،٧% زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.
بە سەرنجدان بە نەبوونی دەرەتانی بەدواداچوونی هاووڵاتییان لە باری ماڵییەوە لەمەڕ روونکردنەوەی هەڵە پزیشکییەکان لەلایەن کادر و پزیشکەکانی نەخۆشخانەکانەوە، دەشێ ئاماری راگەیەنراو لەو رێژەیە زێدەتر بێت.