کوردستان میدیا: عەرەبستانی سعوودیه نیسبەت بە دەستێوەردان و دوژمنکارییەکانی ڕێژیمی ئێران هۆشداری دووبارەی دا و ڕایگەیاند چیتر دان به‌خۆماندا ناگرین.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، عادل ئەلجوبەیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆیتێرز ڕایگه‌یاندووە، ئێستا شانشینی سعوودیه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی بۆ دانانی میكانیزمێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حیزبوڵڵاى لوبنان له‌سه‌ر هێڵه. هه‌روه‌ها باسی لەوە کردووە وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی باشی له‌مباره‌یه‌وه ناوه و به بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیش دەڵێت که ئه‌وان چیتر به‌رانبه‌ر به دوژمنكاریه‌كانی تاران دان به‌خۆیاندا ناگرن.
ئەلجوبەیرلە قسەکانیدا جه‌ختی كردووەتەوه، پێویسته حیزبوڵڵا به زووترین كات چه‌كه‌كه‌ی دابنێت و ببێت به حیزبێكی سیاسی تا لوبنانیش سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونكه له ئێستادا حیزبوڵڵا لقێكی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانه و به فه‌رمانی تاران ده‌جووڵێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه نیازی وڵاته‌كه‌شی بۆ لێدانی ئێران نه‌شارده‌وه و گوتی، ئێمه تۆڵه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و دوژمنكاریانه له ئێران ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر به سعودیه ده‌یكات. هه‌ر چه‌ند سه‌یری بابه‌ته‌كه بكرێت، زیاتر تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ڕۆژ به ڕۆژ دوژمنكارییه‌كانی ڕێژیمی ئێران بۆ سعوودیه زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ینه‌وه و به تاران ده‌ڵێین، چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین.
دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئەمنییەتی و سەقامگیری ناوچەکە ئەوەش ناڕەزایەتی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی لێکەوتووەتەوە و بە مەترسییەک بۆ سەر خۆیانی دەزانن، بۆیە گوشارە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران چڕتر بووەتەوە و بڕیارە ئابڵۆقە هەڵگیراوەکان کارا بکرێتەوە.