کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بۆ ئیسماعیل بێشکچی لە شاری ڤییەن بەڕێوەچوو

14:58 - 27 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سمینارێک لەسەر کورد و کوردستان بۆ ئیسماعیل بێشکچی لە وڵاتی ئوتریش بە بەشداریی نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ سمینارێک بۆ پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی نووسەری بەناوبانگ و کورد دۆستی تورک زمان، بە بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوتریش رێکەوتی ٢٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن \'\'ئەنستیتۆی کوردۆلۆژی\'\'یەوە لە شاری ڤییەن بەڕێوەچوو.
باسێکی زانستییانە لەسەر کورد و کوردستان و هەموو ئەو پەیمانە نێودەوڵەتییانە کەدژی نەتەوەی کورد بەستراون و هەروەها دابەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا وهۆکارەکانی هەرەسهێنانی شۆڕشەکانی کورد، لەلایەن بێشکچییەوە لەو سمینارەدا وروژێنران.

9052.jpg


پاش ئەو سمینارە ئیسماعیل بێشکچی سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی لە شاری ڤییەن کرد و تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتەکە دانا کە هەواڵەکەی پێشتر لە کوردستان میدیا بڵاو کراوەتەوە.
ئیسماعیل بێشکچی دۆستی تورک زمانی نەتەوەی کورد، لەسەر دۆزی رەوای ئەو نەتەوە ١٧ ساڵ لە تەمەنی لە بەندیخانەدا بەسەر بردووە و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی شۆڕشی کورددا هەڵوێستی بوێرانەی وەرگرتووە.