کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنە/ تەقینەوەی گاز ٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

18:15 - 27 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: رووداوی تەقینەوەی گاز لە گەڕەکی نایسەری شاری سنە ٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە هۆی رووداوی تەقینەوەی گاز لە گەڕەکی نایسەر سەر بە سنە هاووڵاتییەکی کورد کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بە هۆی ئەم تەقینەوەوە، ژنێکی ٦٠ ساڵە‌ی کورد گیانی لە دەست داوە و مێرمنداڵێکیش بە توندی بریندار بووە و هەروەها خەسارێکی بەرچاویش بە بینای ماڵە‌کە گەییشتووە.

نایسەر گەڕەکێکی پارێزگای سنەیە کە بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامی ئێران و نەبوونی خەدەمات، دروستکردنی بینا لە ئەم گەڕەکە بە شێوەی گشتی ناستانداردە و هەنووکە زیاتر لە ٥٠ هەزار حەشیمەتی هەیە.