کوردستان میدیا

شەممه 4ی رەشەمه 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات لە پارلمانی ئوتریش

10:37 - 11 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: نوینەری حیزبی دێموکرات چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ خاتوو پێترا بایه‌ر، ئه‌ندامی پارلمانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئوتریش و ئه‌ندامی کۆمێسیونی مافی مرۆڤی پارلمان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی ٣٠ی ژانویه‌‌ی ٢٠١٩ی زایینی، ئه‌رسه‌لان جه‌وده‌تیان، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئوتریش، سه‌ردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له گه‌ڵ خاتوو پێترا بایه‌ر، ئه‌ندامی پارلمانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئوتریش و ئه‌ندامی کۆمێسیونی مافی مرۆڤی پارلمان کۆبوویه‌وه.

له‌م چاوپێکه‌تنه‌دا نوێنه‌ری حیزب سه‌باره‌ت بە بارودۆخی  ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی دوا و چه‌ندین بابه‌تی گرینگ و له‌وانەش ڕه‌وشی سیاسی کوردستان و گوشاری له ڕادەبه‌ده‌ری ڕێژیم بو سه‌ر خه‌ڵک و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و هێرش بو سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای ئه‌حزابی سیاسی کورد له هه‌رێمی کوردستان و له‌وانه حیزبی دێموکرات  خسته به‌ر باس.

دواتر به‌ڕێز جه‌وده‌تیان سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری سه‌دان به‌ندکراوی سیاسی کورد که له زیندانه‌کانی ڕێژیمدا له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان دوا و هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا لیستێک له ناوی هه‌موو به‌ندکراوانی سیاسی و چالاکانی مه‌ده‌نی کورد که له‌ لایه‌ن حیزبه‌وه ئاماده کراوه ڕاده‌ستی خاتوو بایه‌ری کرد.

نوێنه‌ری حیزب داوای له خاتوو پێترا بایه‌ر کرد گرینگی زیاتر بده‌ن به دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت پرسی مافی مرۆڤ که بواری سه‌ره‌کی کار و تێکۆشانی به‌ڕێزیانه.