![](/weney-mallperr/13904.jpg)
کوردستان میدیا: لە شاری سەقز لە دوای ئەوەیکە لە نێوان ڕێکلامچییەکانی پاڵێواروێکی مەجلیسی ڕێژیم شەڕ و تێکهەڵچوون دێتە ئاراوە، چەند کەس دەستبەسەر دەکرێن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له شاری سه‌قز به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی، كه بازاڕ له ئێوارە به‌ولاوه داده‌خرێ، ئه‌مڕۆ خه‌ڵك دووكان و بازاڕیان دانه‌خست و به‌جێگه‌ی كۆبوونه‌وه له ده‌وری سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، خه‌ریكی كاروكاسبیی خۆیان بوون، به شێوه‌یه‌ك كه بازاڕی ته‌سبێح فرۆشان زیاتر له هه‌موو بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی لێ بوو.
هه‌روه‌ها خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان كردۆته پارك و شوێنه گەشتیارییەكان.
هه‌روه‌ها له تەنیشت باشگای فه‌همیده، له سه‌ر سێ‌ڕێیانی حاجی ئاوای سه‌قز، كاتێک ڕێكلامچییهكانی به‌ربژێرێكی ڕێژیم به‌ناوی بیگله‌ری، ڕێكلامیان ده‌كرد، دووكاندارانی ئه‌و شوێنە ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایان كرد ئه‌و گاڵتەجاڕییەمسخره بازی لای ئه‌وان کۆکەنەوە، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه كێشه له نێوان دووكاندارن و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڕێكلامچییهكان هاته پێش و ڕێژیم به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌س كۆتایی به‌و تێكهه‌ڵچوونه هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ هێزه‌كانی ڕێژیم به شێوه‌یه‌كی دیار و به‌رچاو لایەنگری لە بیگله‌ری دەکەن و به‌رده‌وام بنكه‌كانی ئه‌و له‌باری ئهمنیهتییهوە خراوه‌ته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه و هێزی تایبه‌تیان بۆ پاراستنی بنكه‌كانی ئه‌و داناوه و له‌گه‌ڵ بچووكترین تێكهه‌ڵچوونێك، هێزه‌كان دێنه مه‌یدان.
هه‌روه‌ها ڕێژێم به شێوه‌یه‌كی كه‌م وێنه هێزه‌كانی خۆی و جاشه‌كانی ڕژاندۆته ناو شار و به ته‌واویی شار میلیتاریزه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای چه‌ند كاتژمێر له هه‌ڵبژاردن، به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا، سەندووقهكانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز، گەڕێندرایه‌وه بۆ نێو شار.