کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی دارستان و لێڕەوارەكانی كوردستان بەردەوامە

17:12 - 7 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچەی مەریوان ماوەی چەند رۆ‌ژە بە بەردەوامی ئاگری تێپەڕدراوە و كۆمەڵێك كەسی هەلپەرەست خەریكە سرووشتی كوردستان لەناو دەبەن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٥‌ی پووشپەڕ دارستانەكانی گوندی تەرخاناوا هەڵكەوتوو لەنزیك شاری مەریوان ئاگری گرت.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار هێزەكانی سەر بە ناوەندی تەقەمەنی ئەحمەد كازمی دەستیان لەسووتاندنی ئەو دارستانانەدا هەبووە.
لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ٦ی پووشپەڕ دارستان و لەوەڕگەكانی گوندی بەیەڵە هەڵكەوتوو لەباشووری مەریوان ئاگری گرتووە و ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە هیچ هەوڵێكیان نەداوە.
هەر لەو پێوەندییەدا دارستانەكانی نزیك گوندی حەسەن ئاواش بۆ چەندمین جارە كە ئاگرییان تێپەردراوە و تەنیا هاووڵاتیان و چالاكانی ژینگە پارێز هەوڵیان بۆ كوژاندنەوەی ئاورەكە داوە.

كوردستان خاوەنی سرووشتێكی جوان و دڵڕفێنە و سووتان و ئاگرتێپەردانی دارستان و شوێنە گشتییەكان خەسارێكی بەرچاو بە ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت.