![](/weney-mallperr/6064.jpg)
کوردستان میدیا: ئاوی خواردنەوەی خەڵکی گوندێکی ناوچەی کامیاران، لەلایەن سپای پاسدارانەوە پچڕاوە و بۆ هێزەکانی خۆی لە بناری چیاکانی ئەو ناوچەیە رایگواستووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران و دەست و پێوەندییەکی ئەو سپایە بەناوی \'\'ا. ق\'\'، ئاوی گوندی \'\'لۆن سادات\'\'ی ناوچەی کامیارانیان پچڕاندووە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی \'\'لۆن سادات\'\' بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران ئەو ئاوەیان بە تانکر و تراکتۆر بۆ پێگە نیزامییەکانی خۆیان لە بناری شاهۆ راگواستووە و خەلکی گەندەکەیان لە ئاوی خواردنەوە بێبەش کردووە.
پچڕانی ئاوی گوندی لۆن سادات لە کاتێک دایە کە خەڵکی ئەو گوندە لەگەڵ کێشەی کەم ئاوی و تەنانەت بێ ئاویش بەرەوڕوون و سەرەڕای ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان، لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ وەڵامێکی پێویستیان پێ نەداوەتەوە و بگرە لەگەڵ بێحورمەتی و هەڕەشەی بەرپرسانیش بەرەوڕوو بوونەتەوە.