کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکاڵای ژماریەک هاووڵاتی لەدژی شارەوانیی بۆکان لەمەڕ رووخاندنی ماڵەکانیان

16:06 - 21 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ٨ بنەماڵەی بۆکانی کە ماڵەکانیان لەلایەن شارەوانییەوە رووخێنرابوون، سکاڵای خۆیان بۆ پارێزگاریی ئورمیە بەرز کردەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پاش سکاڵای هەشت بنەماڵەی بۆکانی کە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ خانوو و شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە دەست دا، پارێزگاریی ئورمیە شارەوانیی بۆکان لە رووخاندنی ئەو ماڵانە بە بەرپرسیار زانی و بە هەوڵێکی سەرەڕۆیانەی ئەو ناوەندە دەوڵەتییە وەسف کرد.

پارێزگاریی ئورمیە لەو بڕوایە دایە کە دەبێ شارەوانیی بۆکان قەرەبوونی ئەو بنەماڵانە بکاتەوە.

رێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە تایبەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە لۆدێر، خانووبەرەی ٨ بنەماڵەیان لە گەڕەکی \'\'میراوا\'\'ی شاری بۆکان خاپوور کرد، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەنەیان دەسبەسەر کرد.