کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠ سیخوڕی رێژیمی ئێران لە بەحرەین سزا دران

19:54 - 10 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دەوڵەتی بەحرەین لە راگەیەنراوێکدا ژمارەیەک لە دژبەرانی خۆی لە زینداندا بە سیخوڕی بۆ رێژیمی ئێران تاوانبار کرد.
هەواڵدەریی رۆیتێرز بڵاوی کردەوە، دەوڵەتی بەحرەین ٥٠ زیندانیی دژبەری خۆی کە بە تاوانی \'\'ئەمنیەتی\'\' دەسبەسەر کرابوون، هەنووکە بە \'\'ئەنجام دانی سیخوڕی بۆ رێژیمی ئێران\'\' و \'\'هەوڵدان بۆ دروست کردنی بشێوی\'\' تاوانبار کراون.
دەوڵەتی بەحرەین رایگەیاندووە: ئەو ٥٠ زیندانییە کاریان بۆ رووخاندنی دەوڵەتی بەحرەین کردووە که هەرکامەیان بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
زۆربەی دانیشوانی وڵاتی بەحرەین لایەنگر و پەیڕەوی ئایینزای شیعە لە ئایینیی ئیسلام دان، بەڵام چەندین ساڵە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە دەستی سوننەکانی ئەو وڵاتە دایە.
رێژیمی ئێران هەر لە سەرەتای ناڕەزایەتیی شیعەکانی بەحرەین لەدژی دەسەڵاتی سوننەکان پشتیوانیی خۆی دەربڕی و دەوڵەتی بەحرەینیش رێژیمی ئێرانی بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتەدا تاوانبار کرد.
هەواڵی مەحکووم کردنی ئەو ٥٠ هاووڵاتییە بە تاوانی سیخوڕی بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.