![](/weney-mallperr/12583.jpg)
کوردستان میدیا: سێزدە ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریەدا کوژران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ١٣ پاسداری ڕێژیمی ئێران لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
لە نێو ئەو کوژراوانەدا سەرتیپی پاسدار موحسین قاجاریان فەرماندەی تیپی ٢١ی زرێهیی ئیمام ڕەزای نیشابوور، کە یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران بووە کوژراوە.
هەواڵدەریی فارس سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیم، شوناسی ٦ کەس لەو کوژراوانەی ڕەحمان پایی، ئیمان ئازەربوویە، ڕەزا عادلی، مۆحسین کولابادی، ئەحمەد ئەلیاسی و ئەحمەد ئەمجەدی ڕاگەیاندووە.
هەروەها هەواڵدەریی تەسنیمـیش شوناسی شەش کەسی دیکەی بە ناوەکانی حەبیب ڕەحیمیمەنێش، مەحموود ئەسکەندەری، مستەفا خەلیلی، حەسەن ڕەزاقی، سەعید عەلیزادە و حامید کووچێکزادە ڕاگەیاندووە.
ئەو ١٣ کەسە لە کاتی شکاندنی گەمارۆی دوو گوندی شیعەنشینی پارێزگای حەڵەبی سووریەدا کوژراون.
ڕێژیمی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات بۆ ئێمە هێلی سوورە و ئێمە بە هەموو تواناوە پشتیوانی لێ دەکەین.
هێزەکانی سپا و بەسیجی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی گرووپەکانی وەکوو گوردانی فاتمیوون یا لە ژێر ناوی وەکوو بەرگری لە حەرەمی حەزرەتی مەعسوومە بە مەبەستی بەرگری کردن لە ڕێژیمی
بەشار ئەسەد، لە شەڕی سووریە بەشدارن و شان بە شانی هێزەکانی ڕێژیمی سووریە هاووڵاتییان دەکوژن.
گوردانی فاتمیوون لە کەسانی ئێرانی و ئەفغانی پێکهاتووە.
لە سەرەتای دەسپێکی قەیرانی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینیەوە تا ئێستا، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامیی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.