کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ سێمینارێکی بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵڕۆژی تێرۆری ڤییهن و یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ بە هاوکاریی کۆمیتە ناوچەی ڕۆمەریکە بە بۆنهی ساڵڕۆژی تیرۆری شههید دوکتورقاسملوو، ڕێبەری شەهیدی گەلەکەمان و هاورێیانی، هەروەها یەکەم ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان سێمیناریکی تایبەتی لە ناوندی قازی لە وڵاتی نۆروێژ بەرێوە برد.
سەرەتای سێمینارەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن شێرکۆ مەریوانی، سمکۆ بێکەس و هەژار ڕۆستەمیـیەوه پێشکەش کرا.
پاشان ئامادهبووان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان خولەکێک به بێدەنگی ڕاوەستان.
دواتر ئیبراهیم لاجانی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ وێرای بەخێرهاتن کردنی بەشداربوانی سێمینارەکە و بە تایبەت میوانان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان چەند وتەیەکی لە سەر ئەو ڕۆژە و ههروهها شەهیدانی ڕاسان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
پاشان سروودی شەهید لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی پێشکەش کرا.
دواتر قادر ئەلیاسی هونەرمەندی نەتەوەی کورد باسێکی کورتی لە سەر ڕاسان و شەهیدانی ڕاسان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
هەروەها لە سێمینارەدا چەند هۆنراوەی تایبەت بەو بۆنە لە لایەن شاعیری نەتەوەکەمان ئەنوەر سوڵتانپەنا پێشکەش کرا.
دواتر سمکۆ ئیسماعیل زادە باسێکی بە پێزی لە سەر کەسایەتی شەهید دوکتور قاسملوو، خاڵە بە هێزەکانی تێزی زانستی ئەو و سەرکەوتنەکانی لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا پێشکەش بە ئامادە بووانی سێمینارەکە کرد.
دواترهونەرمەند سامڕەندە ئەلیاسی هۆنراوەیەکی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ئامادە کردبوو کە پێشکەش بە ئامادەبووانی کرد.
دواتر عەلی مونەزەمی باسێکی سەبارەت بەم ڕۆژە و له سهر ڕوانگه، بیر و هزرەکانی شەهید دوکتور قاسملوو بە شێوەیەکی زانستی و ئاکادیمیک پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.
هەروەها پەخشانێکی تایبەت بە شەهیدانی ڕاسان لە لایەن سمکۆ بێکەس پێشکەش کرا.
پاشان سەید ئیبرایم هاشمی لەو سێمینارەدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.