کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتی لە ئورمیە بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لە دەست دا

18:11 - 27 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆ ئۆکسیدی کەربۆن، سێ هاووڵاتی لە شاری ئورمیە لە نێو خێوەتێکدا گیانیان لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سێ هاووڵاتی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی سەرما و سۆڵە بە مەبەستی دابینکردنی گەرمای خێوەتەکیان لە گازی پیک نیک و رەژوو کەڵکیان وەرگرتووە و لە ئەنجامدا بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆئۆسیدی کەربۆن گیانیان لە دەست دا.
ناستانداردیی کەرەسەی گەرمکەرەوە و رەچاو نەکردنی خاڵە ئیمەنییەکان هۆکاری سەرەکیی خنکان و گیان لە دەستدانی ئەو سێ هاووڵاتییە بەهۆی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن راگەیەنراوە.