کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەركۆماری كاتی میسر سوێندی یاسایی خوارد

22:24 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوابەدوای لابردنی محەممەد مورسی لەپۆستی سەركۆماریی، عەدلی مەنسوور وەكوو سەركۆماریی كاتی سوێندی یاسایی خوارد.

دوابەدوای نائارامییەكانی میسر و خۆپیشاندانی بەربڵاوی هاووڵاتیان بە دژی دەسەڵاتی محەممەد مورسی، ئەو سەركۆمارە لەلایەن ئەرتشی ئەو وڵاتەوە لەسەر كار لابردرا.

عەدلی مەنسوور لێپرسراوی دادگای باڵای یاسایی بنەڕەتی، وەكوو سەركۆماریی كاتی میسر رێكەوتی ١٣ی پووشپەڕ سوێندی یاسای خوارد.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە بەپێی یاسایی بنەڕەتی میسر ئەگەر هەر رووداوێك بۆ سەركۆمار بێتە پێش، دەبێ‌سەرۆك وەزیری ئەو پۆستە بەئەستۆ بگرێت، بەڵام ئەرتشی مێسر رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٢ی پووشپەڕ یاسای بنەڕەتی هەڵپەسارد و عەدلی مەنسووری وەكوو سەركۆماری نوێی دیاری كرد.

عەدلی مەنسوور لەساڵی ١٩٩٢وە هەتا چوار رۆژ لەمەوبەر جێگری دادگای باڵای یاسایی بنەڕەتی بووە و لە رێكەوتی٩‌ی پووشپەڕەوە وەكوو لێپرسراوی دادگای باڵای یاسایی بنەڕەتی میسر هەڵبژێردرا.

عەدلی ساڵی ١٩٤٥ لە قاهیرە لەدایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی لیسانس لە بواری مافناسیدایە.