کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی یەکیەتیی پارلمانتارانی کورد سەردانی ناوەندی یەکیەتیی کوردانی لە ڤێسترۆس کرد

17:24 - 7 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: بە بەشداریی نوێنەرانی ژمارەیەک لە حیزبەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، سەرۆکی یەکیەتیی پارلمانتارانی کورد لەگەڵ ناوەندی یەکیەتیی کوردان کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'نیعمەت عەبدوڵڵا پیرداود\'\' سەرۆکی یەکیەتیی پارلمانتارانی کوردستان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ سەردانی ناوەندی یەکیەتییی کوردانی لە ڤێسترۆس کرد و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب و رێکخراوە سیاسی و کولتوورییەکان کۆبووە و لەلایەن \'\'فەخرەدین فەسیح عەنبی\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی یەکیەتیی کوردانی سوێد و \'\'عەبدوڵڵا عەبدی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ڤێسترۆس پێشوازیی لێ کرا.
لەو کۆبوونەوەدا \'\'محەممەد عەلی عینایەتی\'\' ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی سەبارەت بە کوردستانی ئێران و بارودۆخی کوردەکان لە ئێران و دوایین گۆڕانکارییەکان لە ئێراندا پێشکەش کرد.
دواتر \'\'نیعبەت عەبدوڵڵا باسێکی لەسەر مێژوو و ئامانجی پێکهێنانی یەکیەتیی پارلمانتارانی کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هەر کام لە ئامادەبووان را و سەرنجی خۆیان سەبارەت بە پرسە هەنووکیی‌یەکانی کورد لە هەر کام لە پارچەکانی کوردستان خستەڕوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و رێکخراوەکانی دیکەی پارچەکانی کوردستان بەشدار بوون.