کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای پچڕانی هێڵی تەلەفوون لە شاری بەدرە، رێژیمی ئێران پارە لە هاووڵاتییانی وەردەگرێت

15:08 - 30 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: دانیشتوانی گوندی بان هڵانی سەربە شارستانی بەدرە، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە پچڕانی هێڵی تەلەفوونەکانیان، ئێستاش پارەی مانگانەیان لێ دەستێندرێ.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە دوو مانگ لە دزینیی سیمەکانی پێوەندیی ‌هێڵی تەلەفوونی گوندی \'\'بان هڵان\'\'ی سەربە شارستانی بەدرە تێپەڕ دەبێت، ئێستاش تەلەفوونی ئەو گوندە پچڕاوە.
شیرکەتی موخابرات سەرەڕای ئەوەی کە بۆ دروست‌کردنەوەی هێڵی تەلەفوونی ئەو گوندە هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگیراوە، هیچ وڵامێکی ئەوتۆشی بە دانیشتوانی ئەو گوندە نەداوەتەوە.