کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە زەوت كرا

18:09 - 3 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: هێزە نیزامییەكانی شاری شنۆ دەستیان بەسەر ٣٠٠ سەر مەڕی ئاژەڵدارانی ئاوایی بێژاوێدا گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هێزەكانی سەر بە پاسگای كێلەشین دەستیان بە سەر ٣٠٠ سەر مەڕی ئاژەڵدرارانی ئاوایی بێژاوێ‌لەناوچەی كێلەشیندا گرت.

سەرجەم ئەو ئاژەڵانە لەپاسگای كێلەشین راگیراون و بەخاوەنەكانیان نەدراونەتەوە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا هێزەكانی سپای پاسداران و ئینتزامیی رێژیم بەشێوەی بەردەوام دەستیان بە سەر مەڕ و ماڵاتای هاووڵاتیانی كورد‌دا گرتووە.
هێزەكانی رێژیمی ئێران بێجگە لە زەوت كردنی ئەو مەڕانە، زۆر جاریش سەرییان بڕیون و گوشتەكەیان لەناو خۆیاندا دابەش كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا مەڕ و ماڵاتی بەشێك لە ئاژەڵدارانی ناوچەكانی سەرپێڵ زەهاو، ئەیوان، پیرانشار، قەسر شیرین، مەریوان، روانسەر، سەڵماس و كرماشان لەلایەن ئەو هێزانە زەوت كراوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش هێزەكانی سەر بە سپای پاسداران بە قووڵایی یەك كیلۆمیتر چووبوونە خاكی هەرێمی كوردستان و دوای تەقە كردن زیاتر لە هەزار سەر مەڕیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.