کوردستان میدیا: شه‌ش حیزبی كوردستانی له شاری ستۆكهۆڵم، پێتەختی وڵاتی سوئید، بۆ هاوکاری و لێک نزیکبوونەوەی زیاتر و پتەوکردنی پێوەندییەکانیان کۆ بوونەوە.
ڕۆژی شه‌ممه، ١٧ی خاکەلێوە، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین لە نێوان ناوەندی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان له وڵاتی سوئێد پێکهاتوو لە: "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پارتی سوسیالیستی كوردستان- باكوور، پارتی دێموكراتی كوردستان، پارتی ئازادی كوردستان -باكوور، یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان، پارتی دێموكراتی كوردستان -ڕۆژاوا و پارتی یه‌كیه‌تی- سوریه" له ستۆكهۆڵم پێك هات.
لەم کۆبوونەوەیەدا ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كان له‌سەر پته‌وكردنی پێوه‌ندیی نێوان حیزبه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردی له وڵاتی سوئید و هه‌روه‌ها به‌هێزكردن و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری ناوەندی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان و فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی له وڵاتی سوئید و پارته‌كانی نێو پارله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ داكۆكیكردن و وه‌رگرتنی پشتیوانیی زیاتر له دۆزی كوردستان به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.
هەروەها لەم كۆبوونه‌وەیەدا ''ئه‌ڤین ئینجیر''، ئه‌ندامی پارله‌مانی سوئید له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیال دێموكراتی سوئید به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
''ئه‌میر سوڵتانی''، نوێنه‌ری كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید، له كۆبوونه‌وه‌ی ناوەندی هاوكاریدا باسێكی له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی كوردستانی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد.
له‌م کۆبۆنەوەیەدا، نوێنه‌ری كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سۆسیال دێموكراته‌كانی وڵاتی سوئید له پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا كه هاوکات كاندیدی ئه‌و حیزبه‌شه بۆ ئه‌ندامه‌تی له پارله‌مانی ئورووپادا، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه حكوومه‌تی سۆسیال دێموكراته‌كانی سوئید پێویسته دۆخی ناله‌باری كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌بیر نه‌كا و داكۆكی لە ماف و ئازادییه‌كان بکات و گه‌لی كورد نه‌كاته قوربانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامیی ئێران كه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا و هاوپهیمانهكانییەوە گه‌مارۆی ئابووری ده‌خرێته سه‌ری.
نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات، ڕوونی کردەوە كه سپای تێرۆریستی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ئابووری و ناوه‌نده بازرگانییه‌كانی ئێران‌دا گرتووه، هه‌رچی داهاتی ئه‌و وڵاته‌یه سه‌رفی گرووپه تێرۆریستییه‌كان له وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا ده‌كات و خه‌ڵكی ئێران و كوردستانی له نه‌هامه‌تی و نه‌داریدا هێشتووەته‌وه.
ڕێژیمی ئێران كه هه‌موو توانا ئابوورییه‌كانی له ناوه‌ندە نیزامیەکاندا سەرف دەکات و به‌درێژایی ته‌مه‌نی هیچكات ده‌ستی له سه‌ركوت و كوشت و كوشتاری ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد نه‌پاراستووه، بۆ هیچ كه‌س و وڵاتێك جێی متمانه نییه، هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه بەم زووانه سپای پاسدارانی ئه‌و ڕێژیمه له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكاوه ده‌خرێته لیستی ڕێکخراوە تێروریستییەکانەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئەم كۆبوونه‌وه‌یەدا، تیشك خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له باكووری كوردستان و توركیەدا.
هه‌روه‌ها به كورتی باسێک له‌مه‌ڕ هه‌رێمی كوردستان و ئاواتی لێكنزیكبوونه‌وه و سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنانی پارله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاتە ئاراوە.