کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شێرکۆ بێکەس شاعیری نوێخوازی کورد، کۆچی دوایی کرد

23:07 - 13 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: شێرکۆ بێکەس شاعیری ناوداری نەتەوەی کورد، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی سوێد لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، شێرکۆ بێکەس شاعیری نیشتمانپەروەری کورد بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی قوڕگ، لە کاتێکدا کەلە نەخۆشخانەیەکی شاری ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوێد، لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، ماڵئاویی لە ژیان کرد.

هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناوداری کورد لەلایەن \'\'یەکیەتیی نووسەرانی کورد\'\'ەوە پژڕاست کراوەتەوە.

شێرکۆ بێکەس کوڕی فایق بێکەس شاعیری ناسراوی نەتەوەی کورد لە رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕی ١٣١٩ی هەتاوی لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و بە یەکێک لە شاعیرە نوێخوازەکانی ئەم سەردەمە ناسراوە.

بێکەس ٣٥ بەرهەمی بەشێوەی پەرتووک، رۆمان و شانۆنامە بڵاو بوونەتەوە و زۆربەی بەرهەمەکانیشی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا.

مامۆستا شێرکۆ بێکەس یەکێک لەو کەسایەتییانە بوو کە دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی شەخسی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو هەبوو و پاش شەهید بوونی دوکتور عەبدولڕحمان قاسملوو، مامۆستا بێکەس چەندین شیعری لەسەر کەسایەتیی ئەو رێبەرە هەرگیز نەمرە هۆنییەوە.