![](/weney-mallperr/4943.jpg)
کوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەرینی پارازیت بەشێکی بەرفراوانی شاری پاوە و چەندین گەڕەک و گوندی دەوروبەری گرتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران جێگیر \'\'تەپەی دووریسان\'\' دەستیان داوەتە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیت بۆ سەر کاناڵە کوردییەکان و پێشیان بە بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانیان گرتووە.
ئاستی توندیی شەپۆلەکان هەتا رادەیەکە کە هاووڵاتییانی دانیشتووی گەڕەکەکانی بیمارستان، ترمیناڵی کرماشان، تەپە کۆڵە و گوندی دووریسان، ناتوانن فرێکانسی کانەڵە کوردییەکان بە دەزگا ماهوارەیییەکان وەربگرن.
بڵاوبوونەوەی بەربڵاو و توندی شەپۆلی پارازیت نەخۆشیگەلێکی وەکوو شیرپەنجەی بەدواوە دەبێت و ئەمەش پەرۆشیی کارناسانی تەندروستیی لێکەوتووەوە.