له چه‌ند رۆژی رابردوودا پلینۆمی ئاخیری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی هێنا. به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب له‌و پلینۆمه‌دا، بۆ ته‌خت کردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای به‌رین بوونه‌وه و به‌هێز کردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، بۆ له‌نێو بردنی نالێکی و نابهسامانییهکانی نێو بزووتنه‌وه‌ی میللی دێمۆکراتیکی کوردستانی ئێران، بڕیاری داوه هه‌نگاوی کاریگه‌ر هه‌ڵگرێ.
وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک له‌و رێگایه‌دا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئاماده‌یی حیزبی ده‌ربڕیوه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه له تێکۆشه‌رانی پێشووی حیزب بکه‌وێته دیالۆگ و وتووێژ که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆخۆیان ریزه‌کانی حیزبیان به‌جێهێشت و سه‌ربه‌خۆ له ته‌شکیلاتی حیزب، درێژه‌یان به کار و چالاکییه سیاسییه‌کانیان دا.
ئه‌و هه‌واڵه له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و به تایبه‌تی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا، بوو به‌مایه‌ی خۆشحاڵی و شادمانی. له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وه بوو که هه‌واڵه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌گه‌یاند که ئه‌و بڕیاره ده‌نگی هه‌موو رێبه‌رایه‌تی حیزبی له پشته. یانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و ته‌بلیغاته ژاراوییه‌ی بڵاو ده‌بۆوه، هاوڕایی و کۆنسێنسوسی ته‌واوی له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له هه‌یه.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا سڵاو ده‌نێرم بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و سه‌ری رێز و حورمه‌ت له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئیراده و شه‌هامه‌ت و دلێریی سیاسییه‌دا داده‌نوێنم که به‌و کاره له خۆیان و له حیزبیان نیشاندا.
من ئه‌و هانگاوه سیاسییه گه‌وره‌یه به سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ئه‌و ره‌وته داده‌نێم که حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هێزه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی گۆڕه‌پانی خه‌بات، بۆ سالم‌سازیی فه‌زا و مه‌یدانی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته ده‌ستی پێ بکه‌ن. هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و سه‌رجه‌م که‌سایه‌تی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسایه‌تی میژوویییان ده‌که‌وێته سه‌رشان. ئێستا ئیتر ئه‌و هاوڕێیانه‌شمان که به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بووه کاتی خۆی له ته‌شکیلاتی حیزب دابڕان، له باره‌گای بێروڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستاندا له‌به‌رده‌م ئیمتیحانێکی گه‌وره دان.
له‌و باره‌وه ده‌بێ چه‌ند تێبینی له‌به‌ر چاو بگرین. یه‌که‌م ئه‌وه که قه‌بووڵ بکه‌ین کێشه‌یه‌ک هه‌بووه و هه‌یه که ئه‌و وه‌زعه‌ی پێکهێناوه. دووهه‌م پێویسته گه‌یشتبینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ئه‌وه گیروگرفتی حیزب و بزووتنه‌وه و هی هه‌موومانه و ده‌بێ خۆشمان چاره‌سه‌ری که‌ین. ده‌بێ نیه‌تمان ئه‌وه بێ ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کی زۆریش بکێشێ، سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وێ. نابێ وه‌ک ده‌ڵێن سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ین. ئامانج له‌و کاره به‌هێز کردنی بزووتنه‌وه‌ی کوردستانه. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش حیزبی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه و به‌تایبه‌تی هی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که مایه و هێز و توانا و ته‌مه‌ن و ژیان و وجوودی خۆیان تێدا به‌خت کردووه. قه‌باڵه‌ی ئه‌و حیزبه به ته‌نیا له گیرفانی هیچ که‌سدا نییه. هه‌ر که‌س له‌و حیزبه‌دا تێ‌بکۆشێ ده‌بێ جێگای شیاوی خۆی هه‌بێت. ته‌نیا خزمه‌تی زۆرتر، مایه له‌خۆ دانانی زۆرتر و مه‌سئولییه‌ت قه‌بووڵ کردنی زۆرتره ده‌بێ مه‌وقعیه‌تی هاوڕێیه‌کی حیزبی له ته‌شکیلاتدا دیاری بکات. له کاتێکدا به‌ره‌و بنیاتنانی سبه‌ینێیه‌کی نوێ و کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه ده‌ڕۆین، ده‌بێ پێویستییه‌کانی ئێستا و سبه‌ینێی بزووتنه‌وه و میلله‌ته‌که‌مان بخه‌ینه ئه‌وله‌ویه‌ته‌وه. باخه‌وان بۆیه باخ لێده‌دا و به رۆح و گیان خزمه‌تی ده‌کا که به‌ر بدا. پێوه‌ندی نێوان پرۆسه و ئاکام و ئامانج و میتۆدی کار لێره‌دا زۆر گرنگه.
با تێکۆشین باخی پڕۆسه‌ی سالم‌سازیی سیاسه‌تی ئێمه ئه‌و به‌ره بدا که ده‌مانه‌وێ. ئه‌و به‌ره که میلله‌ته‌که‌مان و بزووتنه‌وه‌که‌مان ده‌ی هه‌وێ و هه‌موومان هه‌ست به زه‌روره‌ته‌که‌ی ده‌که‌ین. نه‌ک ئه‌وه یان ئه‌و شته که من یان تۆ یان فڵان و فیسار که‌س و ده‌سته و تاقم ده‌یان هه‌وێ. له کاری ئاوادا که خێری گشتی و میللی و نه‌ته‌وه‌یی تێدایه، هه‌رکه‌س گه‌وره‌یی و ئازایه‌تی و جوامێری و دلێری و مه‌وسئولیه‌تی زۆرتر له خۆی نیشان بدا، ئه‌و له باره‌گای ویژدانی گه‌ل و خه‌ڵکدا ڕووسورتره.
له‌مێژه ده‌ڵێم له خۆمان نا‌ئومێد نیم. به‌و وه‌زعه ناله‌باره‌شه‌وه که تێی داین، قه‌ت له خۆمان و له رێبه‌رایه‌تی حیزب و تێکۆشه‌رانی حیزب نا‌ئومێد نه‌بووم و نیم. میژوو پێمان ده‌ڵێ له مه‌وقعیه‌تی ئینسانی‌دا نائومێدی نییه. جاری وایه ده‌بێ له نێو ئۆقیانوسی نائومێدیدا ئومیده‌وار بین. شه‌و ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی تاریکی خۆی جا گزنگی به‌ره‌به‌یان ده‌که‌وێته سه‌ره‌تاتکێ. ئه‌و بڕیاره‌ی رێبه‌ری حیزب بۆ ده‌ست پێکردنی دیالۆگ به مه‌به‌ستی هاتنه‌ده‌ر له‌وه وه‌زعه، به‌سه‌ره‌تاتکێی گزنگی به‌یانی ئاڵوگۆڕ له سیاسه‌تی کوردی له کوردستانی ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
من خۆشبینم و ئه‌و ئۆپتیمیزمه‌ش بناخه‌ی فه‌لسه‌فی و زانستی هه‌یه. له‌و گونده جیهانییه‌ی که ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، زانست و زانیاری و ئاگاهی وه‌ک هه‌وای ئازد به هه‌موولایه‌کدا بڵاو ده‌بێته‌وه. زانست و زانیاری و ئاگاهیش شوێنه‌واری ئه‌رێنی له‌سه‌ر بیر و زه‌ینی مرۆڤ هه‌یه و به‌سته‌ڵه‌کی بیر و ئیده‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌کاته‌وه. ئاڵوگۆڕه‌کان زۆر خێرا روو ده‌ده‌ن. جیا له‌وه ئه‌وه‌ش ده‌زانین که ته‌نیا یه‌ک حه‌قیقه‌تی نه‌گۆڕ هه‌یه که هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موو شتێک له‌حاڵه‌تی گۆڕان دایه.
هه‌ر بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاکامی له گۆڕێ‌دا بوونی هه‌ندێک فاکتۆر و پاڕامێتر و هۆکاره‌وه پێک دێ و درووست ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و فاکتۆر و پاڕامیتر و هۆکارانه‌ش گۆڕان، یان یه‌ک له‌وان یان چه‌ند له‌وان گۆڕان، ئه‌وه بارودۆخه‌که‌ش ده‌گۆڕێ و هه‌لومه‌رجی تازه دێته کایه‌وه که پێویستی به شتی تازه هه‌یه ومرۆڤ و حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان ده‌بێ خۆیانی له‌گه‌ڵ رێکخه‌ن. ده‌ش زانین که هه‌موو توخمه‌کان له گۆڕان دان که‌واته مه‌وقعیه‌ته‌کانیش له حاڵی گۆڕان دان. له شیمیدا پله‌ی کڵپه‌گرتن هه‌یه. هه‌ر ماده‌یه‌ک بگاته پله‌یه‌کی دیاری کراوی گه‌رمی کڵپه ده‌گرێ.
جاری وایه داب و نه‌ریتێکی باو هه‌یه و پاش ماوه‌یه‌کی زه‌مانی ده‌بینین که به‌ره‌به‌ره ئاسه‌وارێکی لێ نامێنێ. ئه‌وه ئاکامی ئه‌و ئاڵۆگۆڕه‌یه که هه‌مان نوخته گۆڕانه. Tipping point که باسم کرد ورده‌ورده پێکدێ به‌مجۆره دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان ده‌گۆڕێن و پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنیش روو ده‌ده‌ن.
دیاره که‌سانی واش هه‌ن له فریزه‌ر و یه‌خچاڵی مێژوودا به‌ستوونی و ده‌بێ به‌حاڵی خۆیان وێڵیان که‌ین. با له خه‌وی قووڵی ئه‌شکه‌وتی که‌هفی خۆیاندا هه‌ر پرخه‌یان بێ. ئه‌وانه یان وه‌خه‌به‌ر دێن و سواری قه‌تاری زه‌مان ده‌بن و له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆنه پێش، یان ئه‌وه‌تا لێی به‌جێ ده‌مێنن. سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵ ده‌ڕواته پێش و له‌سه‌ر که‌س راناوه‌ستێ. هه‌رکه‌س توانای نه‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌تاری پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵ بڕواته پێش، ده‌که‌وێته که‌نار و ئه‌گه‌ر زۆر شانسی هه‌بێت ده‌خرێته مووزه‌خانه و منداڵان پۆل پۆل له قوتابخانه‌کان بۆ دیتن و لێ فێر بوونی دێنه ته‌ماشای.
که‌واته با گیروگرفتی تکنیکی له‌سه‌ر رێگای ئه‌و کاره خێره پێک نه‌یه‌نین و شه‌ڕی ئاست و هاوئاست و شتی وا له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌که‌ین. خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری حیزب داوای یه‌کریزی تێکۆشه‌رانی دێموکراتمان لێ ده‌که‌ن. با ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه. شنه‌بای ئاڵوگۆڕ و دێموکڕاتیزاسیۆن رووی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرده‌وه و ئێمه‌ش به‌شێکین له‌و ناوچه‌یه. به‌هاری ئێمه‌ش به‌رێوه‌یه و با خۆی بۆ ئاماده که‌ین. ئه‌و بڕیاره‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب غونچه‌یه‌که نیشانه‌ی ئه‌و به‌هار و نه‌ورۆزه‌یه. با هه‌رکاممان ده‌ست بده‌ینه خانه‌ته‌کانی و به‌ره‌و پیلی ئه‌و به‌هاره بچین. که به‌هار هات هه‌موو خه‌ڵک خانه‌ته‌کانی ده‌که‌ن. زۆر پێویسته تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌مان هه‌بێ که هه‌موومان پێویستیمان به خانه‌ته‌کانی له بیر و ئه‌ندیشه‌ی سیاسی و ره‌فتاری سیاسی‌دا هه‌یه. وه‌ک کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی کار و حیزبایه‌تیمان پێویستی به خانه‌ته‌کانییه‌کی ئه‌ساسی هه‌یه.
ئیبراهیم لاجانی