![](/weney-mallperr/8238.jpg)
کوردستان میدیا: بەهۆی دەستکورتی و هەژاریی هاووڵاتییان، زۆرینەی خەڵکی کوردستان خوازیاری وەرگرتنی پارەی یارانەکانن، بەڵام رێژیم لە رێگای جۆراوجۆرەوە گرفت بۆ ناونووسیی هاووڵاتییان دروست دەکات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد لە شارستانی سەقز و دەوروبەری، بەهۆی کەمیی داهات و بێکاری بە ناچاری بۆ وەرگرتنی پارەی یارانەکان کە ناونووسییەکەی لە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەوە دەستی پێ کردووە، لە کافینیت و شوێنە خەدەماتییەکان ئامادە بوون و ئەمەش گرفتگەلێکی فراوانی بۆ هاونیشتمانیان لەو شارەدا دروست کردووە.
هاووڵاتییەکی ئاگادار بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لە کافینێتەکان و شوێنە خەدەماتییەکانی تایبەت بە ئینترنێت، هاووڵاتییان بەهۆی خراپیی و خێرانەبوونی ئینترنێت بە درەنگی دەتوانن ناونووسی بکەن بە چەشنێک کە لە دوو کاتژمێردا تەنیا یەک کەس ناونووسی دەکرێ\'\'.
بە وتەی ئەم هاووڵاتییە، رێژیم بە مەبەستی پاشگەزکردنەوەی خەڵک لە وەرگرتنی پارەی یارانەکان، خێرایی ئینترنێتی دابەزاندووە و هەروەها ئەو ماڵپەڕەش کە هاووڵاتییان ناوەکانیان تێیدا تۆمار دەکەن بە ئەستەم کاری پێ دەکرێ.
رێژیم لەم رێگایانەوە هەوڵ دەدات رێژەی ئەو کەسانە کە خوازیاری وەرگرتنی یارانەن، کەم بکاتەوە و وای پیشان بدات که پێشوازییان لە داخوازیی رێژیم لەمەڕ پاشگەزبوونەوە لە وەرگرتنی یارانەکان، کردووە.
رێژیم لە رێگەی جۆراوجۆرەوە تەنانەت لە رێگای بانگەشەی میدیایییەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە هەوڵی نەدان، یان کەمتر کردنەوەی یارانەکان دایە.