![](/weney-mallperr/12485.jpg)
کوردستان میدیا: لە کاتێکدا کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی سپای پاسداران لە سووریەدا بە موستەشاری وەسف دەکەن، محەممەد خاکپوور فەرماندەی هیزی زەوینیی سپای ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە؛ سەربازەکانی ئێمە لە عێراق و سووریەدا بۆ باوەڕەکانی ئێران شەڕ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەو لێدوانە، داکۆکی لە دەستێوەردانەکانی لەشکری قۆدس و هێزەی زەوینیی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا کرد و باسی لەوەش کرد کە؛ ئێمە وەڵامی هێرش بۆ سەر خاکی سووریه دەدەینەوە.
خاکپوور ئەو وتانەی لە ڕێوڕسمی کوژراوانی لەشکری هێزە تایبەتییەکانی صابرین باس کردووە. لەشکری صابرین هێزێکی تایبەتی سپای پاسدارانی ڕێژیمە و هەتا ئێستا دوو کەس لە فەرماندە پلەبەرزەکانی ئەو هێزە بە ناوەکانی سەرتیپ فەرشاد حەسوونیزادە و حەمید موختاربەند لە شەڕی سووریەدا کوژراون.
لەو پێوەندییەدا، بەشار ئەسد ڕایگەیاندووە کە پێشڕەوییەکانی ئێمە لەو ماوەیەدا بە پشتیوانیی ئێران و ڕووسیه بووە.
ئەسەد هەروەها باسی لەوە کردووە کە ڕووسیە و ڕێژیمی ئێران ڕۆڵی سەرەکییان لە پێشڕەوییەکانی سووریەدا هەبووە.
دەستێوەردانەکانی ڕێژیم لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دراوسێدا، بەردەوام نیگەرانیی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەتەوە و لەو پێوەندییەدا، لە چوارەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەب و ئەمریکای لاتین، کە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا، داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد کە دەست لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچە وهرنهدات.
دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچە، بووەتە هۆی ئەوەیکە ئەو ڕێژیمە ئێستا وەکوو گەورەترین پشتیوانی ماڵیی تیرۆریزم لە جیهاندا بناسرێت.