![](/weney-mallperr/12609.jpg)
کوردستان میدیا: فەرماندەیەکی پلەبەرزی حیزبوڵڵا سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕی سووریەدا کوژرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، عەلی ئەحمەدفەیاز ناسراو بە حاج عەلا یەکێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی حیزبوڵڵا سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریە لە شاری حەلەب، کوژراوە.
بەشداریی بەرچاو و بەرینی هێزەکانی سپای پاسداران لە سووریە و پشتیوانیی هەمە لایانە لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و دابینکردنی چەکوچۆڵ بۆ سەرکوتی هاووڵاتییانی سڤیل و کوشتاری دڕندانەی ئەوان، بووەتە هۆی ئەوەیکە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە ئەوە ڕابگەیەنێ کە ڕێژیمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە و هەنووکە سپای پاسدارن لە سووریە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە.
لە سەرەتای دەسپێکی قەیرانی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زاینییەوە تا ئێستا، زیاتر لە سەد کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامیی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.
لە قەیرانی سووریهدا، ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لە بەشار ئەسەد دەکات و لە بەرانبەردا، عەرەبستان، ئەمریکا و هێندیک لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچە، پشتگیریی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه دەکەن.