کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەدەغە کرانی ناوی کوردی لەسەر دووکانەکان لەپارێزگای فارس+بەڵگە

23:33 - 22 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی كورد لەپارێزگای فارس ناوێكی كوردی بۆ دووكانەكەی دیاری كردبوو، بەڵام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە پێشی پێگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئیدارەی ئەماكنی پارێزگای فارس پێشیان بە هەڵواسینی تابلۆیەكی كوردی لەسەر دووكانێكی مۆبڵ فرۆشی گرت.
خاوەنی ئەو دووكانە كوردە و ناوی ژینای بۆ دووكانەكەی دیاری كردبوو، بەڵام ئیدارەی ئەماكن بەو هاوكاری ئیدارەی فەرهەنگ وئیرشادی پارێزگای فارس پێشیان پێ‌گرت.
ئەو ناوندانە لەنامەیەكدا رایانگەیاندووە، ئەو ناوە بە حوكمی ئەوەی‌كە كوردییە و غەیری ئێرانییە، نابی بچێتە سەر ئەو دووكانە.
پێشتریش باشگاە خبرنگاران لەنامەیەكدا داوای لەسەرجەم هەواڵنێرە كوردەكان كردبوو، بەزووترین كات ناو و ناسنامە كوردییەكانی خۆیان بگۆڕن و بەجێگای ئەو ناوی ئیسلامیی بۆ خۆیان هەڵببژێرن و چیدیكە ناتوانن بە ناوی كوردییەوە كاری رێپۆرتاژ و هەواڵنێری بكەن.
لەنامەكەدا كە نوسخەیەكی بۆ هەواڵنێرە كوردەكان نێردرابوو هاتبوو، داوا لەو لەهەواڵنێرانی كورد دەكەین كە لەكەمترین كاتدا ئاڵوگۆڕ بەسەر ناو و ناسنامە كوردییەكانیاندا بێنێن.

5467.jpg