کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی کورد لەبۆکان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەریان سووتاند

21:59 - 22 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: لە ناوچەیئاڵەشینی سەر بە شاری بۆکان، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری بەکرێ گیراوانی رێژیمی ئێران لەلایەن لاووانی کوردەوە ئاگری تێبەردرا.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا ژمارەیەک لە لاوانی کوردی دانیشتووی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر، کە لەلایەن بەکرێ گیراوانی رێژیمی ئێرانەوە ئاوا کرابوو، سووتێندرا.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، سووتاندنی ئەو کارگەیە، کە ئەو کارگەیەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە نێوان گوندی برایم ئاوا و مشیرئاوا هەڵکەوتبوو، خۆشحاڵیی دانیشتوانی ناوچەی ئاڵەشینی لێکەوتۆتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو رێژیمی ئیسلامی ئێران لە رێگای بەکرێگیراوانی خۆی لە کوردستان چەندین کارگەی بەرهەمهێنانی ماددە هوشبەری سەنعەتی، بەتایبەت شیشەی دامەزراندووە.

پێشتر لە راپۆرتەکاندا بڵاو کرابوویەوە، دەستوپێوەندی و بەکرێگیراوانی رێژیمی ئێران لە شاری سنووریی سەردەشت زیاتر لە ٣٠٠ لابراتۆری بەرهەمهێنانی ماددەی شیشەیان دامەزراندووەو بە ترانزیت بۆ شارەکانی کوردستان و ئێرانی بەڕێ دەکەن.