![](/weney-mallperr/8438.jpg)
کوردستان میدیا: لاوێکی کوردی خەڵکی بەخشی کەلات موورمووری سەربە پارێزگای ئیلام، لە چۆمی سیاگاودا خنکا و گیانی لە دەست دا.
هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان رایانگەیاند: ئەو لاوە ناوی \'\'محەممەد پیری\'\'یە و رووداوەکە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ هاتۆتە ئاراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە هێزەکانی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکەدا ئامادە نەبوون و تەرمی ئەو لاوە پاش چەند کاتژمێر گەڕان، لە قووڵایی ٥ میترییدا لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.
لەو پێوەندییەدا و بە پشت بەستن بە ئاماری پزیشکیی یاسایی، ساڵی رابردوو لانیکەم ١٠٦٣ کەس بەهۆی نوقم بوونی لە نێو ئاوی دەریا، چۆم و بەنداوەکاندا گیانیان لە دەست داوە.