![](/weney-mallperr/4396.jpg)
کوردستان میدیا: لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵەی کورد لە کرماشان بەهۆی بەربوونەوە بۆ نێو چۆمی قەرەسوو گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ، لاوێکی ١٩ ساڵەی کورد کە بە مەبەستی گەڕان چووبووە قەراخی چۆمی قەرەسوو، بەهۆی هەرۆڵبوونی خۆڵی قەراخ چۆمەکە بەربووەوە و لە ئەنجامدا لە نێو ئاودا خنکا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە تەرمی ئەو لاوە کوردە لەنێو چۆمی قەرەسوودا نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی ئاماری پزیشکیی یاسایی، لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ١٨ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان لە نێو ئاودا خنکاون.