کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێكی بانەیی لەچۆمی\"كەڵوێ\"دا خنكا

22:18 - 16 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لاوێكی بانەیی بە هۆی كەوتنە نێو چۆمی كەڵوێ‌ و شارەزا نەبوون لەمەلە كردن گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لاوێكی بانەیی بە ناوی رزگار بە هۆی كەوتنە نێو چۆمی كەڵەوێ‌لەنزیك ئاوایی باڵان لەناوچەی رەبەتی سەردەشت، خنكا.
دوایین حاڵەتی خنكان لەكوردستان، گیان لەدەست دانی باوك و كچێك بە ناوەكانی خدر تەبەرزەن و سۆما تەبەرزەن خەڵكی گەڕەكی موكریانی شاری مەهاباد، بە هۆی كەوتنە نێو بەنداوی ئەو شارەوە بوو.
لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٢وە هەتا ئێستا ٢٦هاووڵاتیی كورد لەرووبار و بەنداوەكانی كوردستانی رۆژهەڵاتدا خنكاون.