کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێكی ناوچەی مەهاباد بە هۆی مار پێوەدانەوە گیانی لەدەست‌دا

22:02 - 12 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لاوێكی ناوچەی مەهاباد كە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بووە، بە هۆی پێوەدانی مارەوە گیانی لەدەست داوە.

رێكەوتی ١١‌ی پووشپەڕ لاوێكی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵكی ئاوایی بیرمی سەر بە خەلیفانی مەهاباد لە مووچە و مەزراكانی دەورووبەری ئەو ئاواییە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بووە و مار پێوەی داوە.

سایتی موكریان بڵاوی كردەوە، ژەهری ئەو مارە بە رادەیەك کاریگەر بووە، كە ئەو لاوە تەمەن ١٨ ساڵەیە دەست لەجێ‌گیانی لەدەست داوە.