کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێژنەی ژنانی \"رۆژهەڵات\" لەکۆنگرەی نەتەوەیی کورد بانگەوازێکی بڵاو کردەوە

14:55 - 20 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: لێژنەی کۆمەڵگای ئازادی ژنانی رۆژهەڵات لە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بانگەوازێکی روو بە ژنان بڵاو کردەوە.

دەقی بانگەوازەکە بەم چەشنەیە:

 بەمجۆره داوا له سەرجەم تاک و گرووپ و رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان له ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەین بۆ رەنگدانەوەی پرسی ژنی کورد له کۆنگرەی نەتەوەییدا و بو ئەوەی تێکڕای بیر و بۆچوونەکان کۆ بکەینەوە، بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆتان له سەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە بۆ ئەم پەیج و ئیمەیل ئادرێسە: ([email protected] ) بنێرن:
ــ پرسی ژنی کورد، گرفت و چارەسەرییەکان

– رۆڵی ژنی کورد لە پرسی نەتەوەییدا

– رۆڵی ژنی کورد لە پێشخستنی یەکێتی نەتەوەییدا

 - هەر بابەت و تەوەرێکی پێوەندیداری دیکە....

 بە رێزەوە

 کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
 لێژنەی کۆمەڵگای ئازاد
 لێژنەی ژنان/ بەشی رۆژهەڵات

 
 تێبینی: تکایە لە بەر کەمیی کات، پێویستە بۆچوونەکان بە خێرایی و بێ دواکەوتن بگەنە دەستمان.