کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەدا ١١ی دارستانەکانی ئیلام وشک بوون

17:03 - 21 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: لەسەدا ١١ی دارستانەکانی پارێزگای ئیلام وشک بوون و ٥٧ هەزار هێکتاریش مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ئیلامەوە بڵاوی کردووەتەوە، دیاردەی وشکبوونی دارستانەکانی ئیلام ساڵانی رابردوو دەستی پێ کردووە و ئەمەش خەسارێکی زۆر و قەرەبوونەکراوی بە ژینگەی ئیلام و زاگرۆس گەیاندووە.

رەزا ئەحمەدی وتوویەتی: لەسەدا ١١ی دارستانەکانی پارێزگای ئیلام بە تەواوەتی وشک بوون و ٥٧ هەزار هێکتاریش مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە.

ناوبراو وتوویەتی: پارێزگای ئیلام زیاترین رێژەی وشکبوونی داربەڕووەکانی چیاکانی زاگرۆسی لەخۆ گرتووە.

نزیکەی لەسەدا ٨٧ی رووبەری پارێزگای ئیلام سەرچاوی سروشتییە کە ٦٤٠ هەزار هێکتاری لە دارستان داپۆشراوە.