کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشارستانی خۆی رێژیم بە هۆی كێشەی ئابووری بەشێك لەمووچەی مانگانەی هێزە چەكدارەكانی بڕیوە

16:30 - 6 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: فەرماندەهی هێزە چەكدارەكانی رێژیمی ئێران لەبڕیارێكدا بەشێك لەمووچەی مانگانەی چەكدارەكانی خۆی بڕیوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فەرماندەهی گشتیی هێزە چەكدارەكانی رێژیم لەشاری خۆی ٢٠٠ هەتا ٢٥٠ هەزار تمەنی لەمووچەی مانگانەی فەرماندەكانی بڕیوە.
هەر لەو پێوەندییەدا بڕی ٥٠ هەتا ٨٠ هەزار تمەنیش لە مووچەی مانگانەی چەكدارە پلە نزمەكانیش بڕدراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو مووچە بڕینە لەكاتێكدایە كە بەرپرسانی نیزامی رێژیم هۆكارەكەیان گەڕاندۆتەوە بۆ كێشەی ئابووری و نەبوونی بودجەی پێویست.
ئەو بڕیارەی بەرپرسانی نیزامیی شارستانی خۆی تێچووی بەشە خۆراك و خواردەمەنی هێزە چەكدارەكانیشی گرتۆتەوە و لەو تێژوویە ٤٠% كەم كراوەتەوە.
هیزە چەكدارەكانی رێژیمی ئێران لەشارستانی خۆی بەو بڕیارە پەرچەكردارییان نیشان داوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.