کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەماوەی دوو حەفتەدا ٢٠ كەس لەئێران ئێعدام كراون

16:09 - 16 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: لەنیوەی یەكەمی مانگی خەرماناندا، ٢٠ هاووڵاتی لەئێران لەلایەن دەزگا قەزایی و ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێرانەوە حوكمی ئێعدامەكانیان جێبەجێ‌كراوە و دووی دیكەش بە ئێعدام حوكم دراون.

ئەو ٢٠ كەسە لەنێوەی یەكەمی مانگی خەرماناندا(١ هەتا 1٤‌ی خەرمانان) حوكمەكانیان جێبەجێ‌كراوە و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە سێ‌كەسیان كورد بوون.

زۆرترین رێژەی ئێعدام لەو ماوەیەدا لەشاری قوم جێبەجێ‌كراوە و تێیدا ٥ كەس ئێعدام كراون و لەدوای ئەو شارەكانی كرمان و ئەهواز بە دووهەم و سێهەم لەبواری رێژەی ئێعدام دێنە ئەژمار.

بە ریز لەشارەكانی: قوم ٥ كەس، كرمان ٤ كەس، ئەهواز ٣ كەس، ئیسفەهان ٢ كەس، ئەردەبیل، وەرامین، كاشان، كرماشان(دیزل ئاباد)، ئیلام و سنە هەر كام ١ كەس ئێعدام كراون.

لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردۆتەوە، هەر لەو ماوەیەدا واتە نیوەی یەكەمی مانگی خەرمانان دوو كەسی‌تریش بە ئیعدام مەحكووم كراون كە یەكێكیان كوردە و خەڵكی شاری سەڵماسە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، دەزگا قەزایییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تاوانی بەشێك لەو ئێعدام كراوانەیان مادە سڕكەرەكان و قەتڵ راگەیاندووە.