![](/weney-mallperr/7734.jpg)
کوردستان میدیا: بە هۆکارێکی ناڕوون و لە رەوتی تێکهەڵچوونێکی هێزەکانی رێژیم لەگەڵ خەڵک، یەکێک لە هێزەکانی رێژیم کوژرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەهۆی تێکهەڵچوونی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، جێگیر لە پایگاکانی \'\'گەمە و پشتە\'\'ی لە گوندی \'\'شێخ سڵە\'\' ی سەربە ناوچەی \'\'تازاوا\'\'ی شاری \'\'سەلاس باوەجانی\'\' لەگەڵ خەڵک، بارگرژی دروست بوو و لە رەوتی ئەو تێکهەڵچوونەدا یەکێک لە هێزە نیزامییەکانی رێژیم کوژرا.
ئەو تێکهەڵچوونە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە لەگەڵ خەڵک هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هۆکاری هاتنە ئارای ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە، هێزە نیزامییەکانی رێژیم بوون، بەڵام هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو مەئموورە لەو تێکهەڵچوونەدا نەزانراوە.
سنووری شێخ سڵە لەسەر سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر ناوچەی \'\'بەرین\'\' هەڵکەوتووە.