![](/weney-mallperr/8587.jpg)
کوردستان میدیا: لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیک بە ٢٢ هەزار حاڵەت تەڵاق لە وڵاتی ئێران تۆمارکراوە کە ئەوەش بووەتە قەرانێکی کۆمەڵایەتی کە بەرۆکی کۆمەڵگای ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی دەفتەری ئامار و ئیتلاعاتی حەشیمەت و کۆچبەری رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسییەتی ئێران، لە سەرەتای دوو مانگی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە ئێران زیاتر لە ٢١ هەزار و ٧٠٠ حاڵەتی تەڵاق تۆمار کراوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، ١٩ هەزار و ٧٤٥ تەڵاق لە کۆمەڵگای شارنشین و یەک هەزار و ٩٥٥ حاڵەتی تەڵاق لە گوندەکاندا تۆمار کراوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کەم و رێژەی تەڵاق زیادی کردووە و کارناسان لەو باوەڕەدان کە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی کەمکردنی رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، بۆ بێکاری لەو وڵاتەدا دەگەڕێتەوە.
بەپێی نوێترین راپۆرتەکان، نرخی بێکاری لە وڵاتی ئێران بەردەوام رووی لە هەڵکشانە و هەنووکە نرخی بێکاری لە نێو لاواندا لە سنووری لەسەدا ٢٤ تێپەڕ بووە.