کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شەش مانگدا ١٣٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە مەریوان رووی داوە

21:12 - 6 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٣٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی شاری مەریوان رووی داوە.


بەپێی راپۆرتی مەریوان نیووز و لە زاری بەرپرسی بنکەی فریاکەوتنی شاری مەریوانەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ١٤ حاڵەتی سووتانی خانوو، ١٥ حاڵەتی سووتانی ماشین و ١٣٢ حاڵەتی سووتانی دارستان و لێڕەوارەکان لە شاری مەریوان تۆمار کراوە.
لەلایەی دیکەوە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاوی کردووەتەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٦٥ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی شاری مەریوان رووی داوە کە بەپێی ئامارەکانی ئەو ئەنجومەنە، ١٥ حاڵەت لە مانگی جۆزەردان، ١١ حاڵەت پووشپەڕ، ١٨ حاڵەت لەمانگی گەلاوێژ و ٢١ حاڵەتیش لە مانگی خەرمانان بووە.